English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بكوژی سه‌ره‌كی خاوه‌نكاره‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیر كرا
2021-06-12 [06:30 AM]

ZNA-هەولێر


بکوژی خاوەنکارێکی سلێمانی دوای ھەڵاتنی، لە تکریت بەھەماھەنگیی لەگەڵ دەزگە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیر کرا.

دوای ئەوەی ھاووڵاتیەکی شاری سلێمانی بەناوی (عوسمان حەمەسەعید) لەلایەن سێ کرێکاری عەرەب کوژرا و ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری لاندکروزەر دزرا، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکرا و ئۆتۆمبێلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ شەممە ١٢/٦/٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بە ھاوکاریی ئاسایشی سلێمانی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیوا کاکە ڕەش ڕێکخەری پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا و ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک و پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و  ژووری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی بەغدا) تونرا تۆمەتبار بەناوی (س ، ح ، ح ، ت ) دەستگیر بکرێت، ھەروەھا دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا بگیرێت .

جێی ئاماژەیە تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە ھەڵاتووە بۆ شاری تکریت و لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا لە سەر زانیارییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی، لەلایەن تیمیکی ھاوبەشەوە کەسی داواکراو لە کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا دەستگیر کرا.

لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزاکانی عیراقی و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شاری سلێمانی دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad