English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵند ئیسماعیل : پارتی و سەرۆک بارزانی نەبن سلێمانیش بە دەردی کەرکووک دەبەن
2021-06-12 [08:55 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ هەنگاوەکانی پەکەکە نیشانەی شەڕفرۆشتن و هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کوردە بەڵام ئەوە سه‌رۆك بارزانى و پارتییە كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو غەدرە شه‌ڕى كورد و كوردیان حه‌رام كردووه‌، دەشڵێ سەرکردەکانی یەکێتی ئەگەر پارتی و سەرۆک بارزانی نەبن سلێمانیش بە دەردی کەرکووک دەبەن.

بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تیی پارتى دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: "پارتی هه‌رگیز بڕیارى  شه‌ڕى لەگەڵ پەکەکە نه‌داوه‌  ته‌نانه‌ت له‌ كاتی به‌گریكردنیش خۆمان لە شەڕ پاراستووه‌، هەر خودی دروستكردنى ناوچه‌ى ئیدارەدان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌  له‌نێو خودى هه‌رێمى كوردستان  به‌ ناوى هه‌رێمى قه‌ندیل و زاب و بە چەند ناوێکی دیکە بە واتاى داگیركردنى خاكى هه‌رێمی كوردستان دێت و واتای ئەژمارنەکردنە بە شەرعییەتی هەرێمی کوردستان ئەمەی خۆی راگەیاندنی شەڕە لەلایەن پەکەکەوە لە دژی هەرێمی کوردستان و دەزگا شەرعییەکان".

گوتیشی: "ده‌ركردنى گوندنیشه‌كان و رێگرتن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پێنجسه‌د گوند  ڕاگه‌یاندنى شه‌ڕ دژى هه‌رێمى كوردستان و سووتاندى خانوو و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتیان و دانانه‌وه‌ى مین و شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌ له‌ قوڵایی خاكى هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ فرۆشتێكی ڕوون و ئاشکرایە".

روونیشیکردەوە کە"ئەوە سه‌رۆك بارزانى و پارتییە كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو غەدرە کەچی شه‌ڕى كورد و كوردیان حه‌رام كردووه‌، راكێشانى توركیا بۆ نێو  قوڵایی خاكى هه‌رێمى كوردستان  شه‌ڕنه‌كردنى په‌كه‌كه‌ لە باکووری کوردستان خۆى هەزار گومانی ژێر بە ژێر هەڵدەگرێ و خۆی مانای راگەیاندنی شەڕە".

بڵند ئیسماعیل لە درێژەی لێدوانەکەیدا پەیامێکی بۆ مەحموود سەنگاوی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نارد و رایگەیاند کە کەس داوای لە مەحموود سەنگاوی نەکردووە کە فیشەک بتەقێنێت، گوتیشی: "تۆ هاوسه‌رۆكه‌كانت فیشه‌ك لەبەرامبەر په‌كه‌كه‌ مه‌ته‌قێنن چونكه‌ نه‌ پێویسته‌ و نه‌ پارتیش خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵكو پێویسته‌ فیشه‌ك له‌ پێناو كه‌ركووك و خانه‌قین بته‌قێنن كه‌ بستێک لێت دوورە ئه‌وه‌ش لەو موجامەلەکردنەی په‌كه‌كه‌ش هه‌ر وه‌ك خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هیچتان ده‌ست ناكه‌وێت  پارتى نه‌ خۆى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ى كردووه‌ نه‌ داواشى له‌ ئێوه‌ ده‌كات ئه‌م شه‌ڕه‌ بكه‌ن".

بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دەشڵێ: "هەر لایەنێک موجامەلەی پەکەکە بکات لەو کارە ناڕەوا و دزێوەکانی ئەوان بەشدارە هەروەها بەشداریشە لە راکێشانی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئێمە لەمێژە ئەوەمان لەبەرچاو گرتووە کە ئەو سەرکردانە یەکێتی بەرپرسیارییەتی گوندێکی کوردستانیش ناگرنە ئەستۆ چونکە ئەوان حزبی دروشم و سۆشیال میدیا قسەی گەورەن ئێمەش پارێزەری هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەین".

ئەو بەرپرسەی پارتی لە درێژەی پەیامەکەی بۆ سەرکردەکانی یەکێتی دەڵێ: "دڵنیا بن سەرۆک بارزانی و پارتی نەبێت سلێمانیش بە دەردی کەرکووک دەبەن چۆن لەوێ رۆژانە بارەگاکانی حەشد سوکایەتیتان پێدەکات سبەیش لە سلێمانی و راپەرین دەکەونە ژێر رەحمەتی بازگەی پەکەکە و دەبێت بە مۆڵەتی ئەوان هاتوچۆ بکەن".





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad