English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌نراوێك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
2021-07-28 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی دەربارەی دانوستانی ستراتیژیی نێوان حكوومەتی عێراق و ویلایەتە ‌یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوكاریی نێوان هەردوولا، بڵاو كردەوە.

دەقی بەیاننامەكە:

ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، وەكوو سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەكانی عێراق و گەلی عێراق، بە گرنگییەوە سەیری رێڕەوی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەین سەبارەت بە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی وڵات.

ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكوومەتی عێراق و لەنێویدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسندكراوی راگەیەندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارژگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە، ئەوە دووپات دەكەینەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دوور بكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراریی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا و پێویستە هەمووانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژیدا ئاماژەیان بۆ كراوە.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان

28\7\2021





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad