English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین.. بەهۆی شکستهێنانیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، ده‌یان بەرپرس سزا ده‌درێن
2021-08-09 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چین ٣٠ بەرپرسی وڵاته‌كه‌ی سزا دا، بەهۆی ئیه‌یی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا شكستیان هێناوه‌.

لە سەرانسەری چیندا، ٣٠ بەرپرس بەهۆی ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە بەپێی پێویست وەڵامی رەوشەکە بدەنەوە کە تیایدا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە روو لە هەڵکشان بوو یان لە کارەکانیان دوورخرانەوە یان سزای جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێندرا.

لەنێو ئەو کەسانەی سزادراون جێگری سەرۆکی شارەوانی، سەرۆکی کۆمیسیۆنەکانی شار و تەندروستیی، بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانە، کارمەندانی کەرتەکانی فڕۆکەخانە و گەشتوگوزار هەن.

کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین بڵاویکردەوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە.

لە ماوەی رابردوودا لە فڕۆکەخانەی شاری نانجینگ خۆرهەڵاتی چین، جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان کارمەنداندا بڵاوبووەتەوە و لە ناوچەی هاینان-ەوە تا مەغۆلستان بڵاوبووەوە.

لە کاتێکدا شارێکی وەک ژانگجیاجی کە ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەسە بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراوە، دووبارە سنووردارکردنی گەشت و رێکاری دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی خراوەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad