English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق...ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش ده‌ستی پێكرد، له‌ دیاله‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر پۆلیس
2021-08-09 [12:56 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسێك به‌هۆی په‌لامارێكی تیرۆرستی له‌ دیاله‌ كوژرا، له‌لایه‌كی دیكه‌ ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکووک دەست پێکرد.

ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازم شەعلان کاملی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیس لە ناحیەی عەبارە باکووری رۆژھەڵاتی باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە.

ملازم شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، پۆلیسێک کوژراوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکوور، عەلی حوسەینی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "ھێزەکانی لیوای ٤٠ سەربە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکووک دەست پێ کردووە".

عەلی حوسەینی ئاماژەی بەوەیشداوە کە "ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکووک".

وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

 

AA





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad