English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... ئه‌ندامێكی داعش لە گوندێك ده‌ستگیر كرا
2021-08-24 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزه‌كانی سوپای عێراق تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کرد كه‌ به‌ ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بوو.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی ١٦ سەربە وەزارەتی بەرگریی، پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە گوندی شێخ مەعروف سەربە ناحیەی حەمیدات لە پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.

باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو ھێزەکانی بۆمبڕێژکردن سەربە داعش چەکداربو و بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش داواکرابوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad