English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كابول... چه‌كدارانی تالیبان بڵاوه‌ به‌خۆپیشاندانێكی ئافره‌تان ده‌كه‌ن
2021-09-04 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چالاكوانانی ئافره‌تان له‌ نزیك كۆشكی كۆماری له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، تێیدا داوای مافی كاركردن و به‌شداریپێكردنیان له‌ پۆسته‌كان حكومه‌ت ده‌كرد، به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان بڵاوه‌یان پێكردن.

چالاكوانی بۆ دووه‌م رۆژه‌ له‌ نزیك كۆشكی كۆماری له‌ كابول كۆده‌بنه‌وه‌، دوای نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر چه‌كدارانی تالیبان بڵاوه‌یان پێكردن و له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ریان كردن.

پێشتریش وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان سهێل شاهین، رایگه‌یاند، ئافره‌تانی باڵاپۆش ده‌توانن بخوێنن و كار بكه‌ن.

شاهین وتیشی، به‌ مافه‌كانی ئافره‌تان پابه‌ند ده‌بین، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوێندن و كاركردنی ئافره‌تان نییه‌، به‌ڵام نابێت هه‌وڵی گۆڕینی كه‌لتور بده‌ین، لێدوانه‌كانی رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی ناباڵاپۆش ده‌بێت مافی خوێندنیان هه‌بێت، هه‌وڵێكه‌ بۆ گۆڕینی كه‌لتور.

ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو بزوتنه‌وه‌ی تالیبان به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك هاتنه‌ ناو كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و كۆنترۆلیان كرد، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ولاته‌كه‌ ئه‌شره‌ف غه‌نی هه‌ڵات كه‌ به‌پێی لێدوانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێ.

دوای 20 ساڵ له‌ بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان، دووشه‌ممه‌ی رابردوو كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی خۆی له‌م وڵاته‌ كۆتایی پێهێنا.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad