English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... چه‌ند باندێكی ساختەکردنی دراو دەستگیر كران، بڕێكی زۆر پاره‌ی ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
2021-09-05 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، سێ باندی ساختەکردنی دراو ده‌ستگیر كران وتیشی، ئه‌و بانده‌ لە پێنج کەس پێکدێن و بڕێکی زۆریش پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش توانیویانە لە رۆژانى 11 و 16 ى ئابى 2021 لە چەند هەڵمەتێکدا سێ باندی ساختەکار کە پێکهاتبوون لە چەند تۆمەتبارێک بەناوەکانی (هـ،ع،ر) لەدایکبووى ساڵى 1994، (د،ص،أ) لە دایکبووى ساڵى 1979، (م،ت،م) لەدایکبووى ساڵى 1977، (ر،م،ک)  لەدایکبووى ساڵى 1987 و (م،ک،ق) لە دایکبووى ساڵى 1992 دەستگیربکەن.

لە راگەیێنراوەکەدا باسی له‌وه‌ش كردوه‌، لەم چەند چالاکییەدا توانراوە دەست بەسەر 40 هەزار‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌یۆرۆى ساختە و حەوت هەزار دۆلارى ساختەدا بگیرێت. سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانى دادوەر و بەپێى ماددەى  281 لەیاساى سزاکانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad