English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماژه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌
2021-09-13 [04:18 AM]

ZNA— هەولێر


شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ له‌ ئه‌نجامی دابه‌شبوونی خانه‌كانی گه‌ده‌ به‌ خێرایی دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس خاوده‌بێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ One Ashford بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ستكردن به‌ به‌تاڵ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ به‌ ته‌واوه‌تی نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌، ئه‌مانه‌ش باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه‌ به‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌: 1- گۆڕانی سروشتی پیسایی، توشبوون به‌ سكچوون یان قه‌بزی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ. 2-هه‌بوونی خوێن به‌ پیساییه‌وه‌. 3-هه‌ست نه‌كردن به‌ مورتاحی ناوسك و توشبوون به‌ ئازاری سك. 4-هه‌ستكردن به‌ لاوازی و ماندوێتی و هه‌ناسه‌توندی له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن. 5- له‌ده‌ستدانی كێش به‌ بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو. 6-دروستبوونی تۆپه‌ڵێك له‌ ناوسكدا ئه‌وه‌ش پزیشك به‌ ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات. 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad