English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت ناچار دەكات كار بە كرێكاری ئیماراتی ڕەسەن بكەن
2021-09-14 [09:37 AM]

​ZNA – هەولێر


حكومەتی ئیمارات کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ئیماراتی ناچاردەکات تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت 10٪ـی کارمەندەکانیان خەڵکی رەسەنی ئیماراتی بن، وەک هەنگاوی سەرەتاش لەم ساڵەوە 2٪ـی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکاتە هاووڵاتیی ئیماراتی.

حکومەتی شانشینی عەرەبی یەکگرتوو رایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بڕی 6.53 ملیار دۆلار لە کەرتی تایبەت خەرج دەکات بۆئەوەی ئەو کەرتە زیاتر فرەجۆر بێت، هاوکات 75 هەزار هەلی کار بڕەخسێنێت و لەلایەن ئەو کەسانە پڕبکرێتەوە کە خەڵکی رەسەنی ئیماراتن، ئەو دەرفەتانەی کار مووچەکانیان بەرزە، راهێنان و خانەنشینی لەخۆ دەگرێت هەروەها بەپێی ژمارەی منداڵ مووچەی کارمەندەکان زیاتر دەبێت

ئیمارات لە ساڵانی رابردوو زیاتر پشتی بە خەڵکی بە ئەزموون و کرێکاری بیانی بەستووە لە بازاڕی کار و کەرتی تایبەتدا، خەڵکی رەسەنی ئەو وڵاتەش زیاتر لە دامەزراوە حکومییەکان کاردەکەن، بەڵام لەوەتەی ساڵی 2014-2015 کە شۆکێکی رووی لە بازاڕی نەوت کرد، حکومەتی ئیمارات هانی هاووڵاتیانی دەدات لە کەرتی تایبەت کار بکەن نەک پشت بە مووچەی حکومەت ببەستن

 

 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad