English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات
2021-09-14 [02:48 AM]

ZNA - ھەولێر



سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە (١٤ی  ئەیلوول/ سێپتێمبەری ٢٠٢١) لە سەلاحەددین پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری.

لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی بارزان و کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لەمەی کە لە ماوەکانی رابردوو کورسی پارتریارک کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە و ئەو پێکەوەژیانەش پێویستە بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بکرێت.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad