English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە زەبری چەک پارە و مۆبایلیان لە ھاووڵاتیان وەردەگرت
2021-09-14 [02:53 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەزەبری چەک ڕێگریان لەسێ ھاوڵاتی کردبوو بەمەبەستی لێ سەندنی پارە و مۆبایل.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیدەکاتەوە، دوای ئەوەی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار ڕێگریی لەھاوڵاتییەک دەکەن و لەژێر زەبری چەکدا بڕێک پارەی لێ دەسەنن‌و دواتر بە چەک برینداری دەکەن، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی دەستگیرکردنیان، بەڵام تۆمەتبارەکان تەقە لەمەفرەزەکەی پۆلیس دەکەن و پۆلیسێک بریندار دەکەن و ھەڵدێن.

ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەو ڕووداوە بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناو شار ڕۆژئاوای ڕاسپارد، کە دەستبەجێ تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن، پاشان بنکەی پۆلیسی سەرچنار لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی وردی دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ف - س، ک، ع) دەستگیربکرێن، دەستیش گیرا بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە کە بەتۆمەتبارەکان بووە.

ڕاشیدەگەیەنێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا نا، ھەروەھا دانیان بەوەدا نا کە پێشتریش ڕێگرییان لەھاوڵاتییەکی دیکە کردووە و بەزەبری چەک بڕێک پارە و موبایلەکەیان لێ سەندووە، ھاوکات ڕێگرییان لەھاوڵاتییەکی دیکە کردووە و تەقەیان لێکردووە و بەچەقۆ برینداریان کردووە.

شایەنی باسە، ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر، بەپێی مادەکانی (٤٠٥) و (٢٣٠) و (٤٥٦) و (٣١) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad