English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێکی زاستی و ئاسایشی: ئێران لەمانگێکدا دەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت
2021-09-14 [06:09 AM]

​ZNA – هەولێر


ڕێکخراوی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن دەڵێت ئێران لە یەک مانگدا دەتوانێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویست بۆ دروست‌کردنی چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

ڕێکخراوی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە شڕۆڤە‌ی دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندووە، ئێران سێ مانگ دوای قۆناغی یەکەمی یۆرانیۆمی پیتێندراو، دەتوانێت بەشی دووەمی چەکی ئەتۆمێش بەرهەم بێنێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، ئێران لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا ١٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە رێژەی ٦٠٪ هەبووە و پێشبینی دەکرێت ئەم وڵاتە بۆ یەکەمین تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی پێویستی بە ٤٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوە هەبێت.

شڕۆڤەکارانی ڕێکخراوەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی پێیان وایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زەنگی مەترسیی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێران ماوەی دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئەتۆمی لە ڤەیەننا دوور دەخاتەوە و کاتی زیاتر بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەستەبەر دەکات.

 





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad