English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ به‌ستۆره‌ پڕۆژه‌ى قیرتاوكردنى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانى گه‌ڕه‌كی ئازادی كرده‌وه‌
2021-09-18 [05:27 AM]

ZNA- هەولێر


له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پیدانى پارێزگاى هه‌ولێر و گه‌یاندنى پڕۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2021.9.18، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مه‌سعود كاره‌ش، جێگرى پارێزگار و ئيبراهيم شێخه‌ڵا، قائيمقامى قه‌زايى شه‌قڵاوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شاره‌وانییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى به‌ستۆره‌ و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌، دواى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌ى قیرتاوكردنى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانى گه‌ڕه‌كی ئازادی له‌ به‌ستۆره‌ له‌ڕێوره‌سمێكدا شه‌قامه‌كانى ئه‌و گه‌ره‌كه‌ى كرده‌وه‌.

دواى كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانى ئه‌و گه‌ره‌گه‌كه‌، پارێزگارى هه‌ولێر، ده‌ستخۆشى له‌تیمه‌كانى شاره‌وانى به‌ستۆره‌ و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "وه‌كو پاریزگاى هه‌ولێر، به‌و ئیمكانیه‌ته‌ دیاریكراوه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌ و گونده‌كان، به‌تایبه‌تى ئه‌و شوینانه‌ى كه‌مترین ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌، دڵنییاى هاوڵاتییانى سنوورى پاریزگاكه‌شمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌تواناى ئێمه‌دا بێت بۆ خزمه‌تكردنى هاولاتییان و هاوشاریانى سنوورى پاریزگاكه‌مان درێغى لێ ناكه‌ین".





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad