English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر
2021-09-18 [05:34 AM]

ZNA- هەولێر


 

چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکران

ئەم پرۆژانە زیاتر لە نەخۆشخانە، قوتابخانە، کەمپی شێخان، زانکۆی دهۆک و دواترینیان لە گوندێ رێزان جێبەجێ کراون.

پرۆژەکانی وەبەرهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، هەرچەندە دامەزراندنیان تێچوونێکی زۆری پێویستە. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کەمترین تێچوونیان هەیە و ژینگەپارێزترین پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان.

وەزارەتی کارەبا لە پلان و ستراتیژییەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر داوەو بەتوانای 75مێگاوات کارەباش سێ پڕۆژەی چووە قۆناغی جێبەجێکردن.

هەر هاووڵاتییەک کە پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆری هەبێت، دەتوانێ کارەباکەی بە تۆڕی نیشتمانی ببەستێتەوە و کرێی فرۆشتنی کارەباکەی وەربگرێتەوە.

وەزیری کارەبا لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە رێزان گووتی: بە پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بەم پرۆژانە دەدەین، کە لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە 20% ی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بێت.

چەند دیمەنێک لە کردنەوەی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە گوندی رێزان





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad