English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و کازمی دەستگیرکراوانی کەرکووک ئازاد کران
2021-10-13 [02:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ھێزەکانی سەر بە سوپای عێراق کشانەوە و  دەستگیرکراونیش ئازاد کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و ھەردوولا ھاوڕابوون لە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ڕێگە نەدان بە پشێوی لە پارێزگەکەدا.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاند بڕیاری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی کەرکووک دەدات و دۆخەکە ئاسایی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، کەمێک بەر لە ئێستا ھێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک دەرچوون و ھەروەھا دەستگیرکراوان ئازاد کراون.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی گەڕەکی شۆریجە و ڕەحیماوەش ئاسایی بوونەتەوە.

جێی باسە، شەوی ڕابردوو لەکاتی ئاھەنگێرانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردن، چەند گێرەشێوێنێک کە کادیر و ئەندامی دەزگای ئەمنی لایەنێکی دیکە بوون خۆیان خزاندە نێو ئاھەنگە بەمەبەستی دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی چەکیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و ھێزەکان بەکارھێنا، ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی سەدان گەنجی بێ تاوان دەستگیر بکرێن.  





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad