English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دواین زانیاری لە بارەی رووداوی تەقەکردنەکەی حاجیاوا دەخرێتە روو 
2021-10-20 [02:04 AM]

ZNA - ھەولێر



پۆلیسی راپەڕین وردەکاری رووداوی تەقەکردنەکەی حاجیاوا دەخاتەڕوو، رایدەگەیەنێت، پێشتر کێشە لەنێوان ئەو دوو کەسە نەبووە، دوای دەمەقاڵە بووەتە شەڕە مستیان، پاشان ئەو کەسەی لە سرەی نان بووە، بە دەمانچە تەقەی لە خاوەنی نانەواخانەکە کردووە و برینداری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی وردەکاری رووداوەکەی خستووەتەڕوو کە تێیدا ھاتووە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی راپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا. بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی ٢٦ ساڵ رەگەزی نێر دانیشتووی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت کە ئەو کەسەی بریندار بووە، خاوەنی نانەوەخانەکە بووە و پێشتر ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کێشەی تر لەنێوانیاندا نەبووە، بەڵام سەرەتا دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا روویداوە و دواتر لێیان بووە بەشەڕ،و بە مست لە یەکتریان داوە و دوایی لەکاتی شەڕەکە کەسەکە بە چەکی دەمانچە یەک فیشەکی ناوە بە خاوەنی نانەواکە و بریندار بووە".

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە: "دوای رووداوەکەش کەسوکارەکەی کوڕەکەیان رادەستی پۆلیس کردووە، کە ناوی (س،م،م) تەمەن ٢٤ ساڵ لەڕەگەزی نێر و بەپێی مادەی ٤٠٥/٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad