English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر رێزلینان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر
2021-10-20 [05:26 AM]

ZA- هەولێر


 

چوارشەممە ٢٠ ⁄ ١٠⁄ ٢٠٢١ ئومێدخۆشناو پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی کرد لەبەڕێزان  پ.ی.د دیار جباری راوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر، حاجی تیب زرار بەڕێوەبەری گشتی تازەی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر
لەدیدارەکەدا و پارێزگاری ھەولێر سوپاس و پێزانینی ئاراستەی  د. دیار جباری کرد کەلەماوەی کارکردنی وەک بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر لە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی دابووە ھەروەھا کاری کردووە لەپاراستنی  پێکەوەیی و پەرەپێدانی گیانی تەبایی  نێوان ھەموو پێکھاتەکانی پارێزگای ھەولێر، ھەر لەدیدارەکە پیرۆزبایی پۆستی تازەی وەک راوێژکاری وەزارەت کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆخواست، دواتر پارێزگاری ھەولێر پیرۆزبایی ئاراستەی حاجی تیب زرار کرد بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر وێرای پشتیوانی ھیوای خواست کەلە لەئەرکی نوێدا سەرکەوتووبێت و ھەموو توانایەکی بخاتە گەر بۆ خزمەتکردنی پرۆژەکانی ئەوقاف و مزگەوت  و  مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پارێزگای ھەولێر





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad