English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ نێوان هه‌ولێر و خه‌بات پێنج قوتابی زانکۆ به‌ رووداوێكی هاتوچۆ بوونه‌ قوربانی
2021-11-28 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ لەکاتى رۆیشتى بۆ دەوامى زانکۆ قوتابییه‌كی زانکۆ لەسەر رێگاى ( خەبات – هەولێر)، توشى رووداوى هاتوچۆ دەبێت و گیانلەدەستدەدات و چوار  قوتابی دیکەش بریندار دەبن.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هاتووچۆدا هاتووه‌ روداوەکە کاتژمێر 7:10ی خولەکى سەر لەبەیانى لە نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، نیسان ئالتیمایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لەشوێن پێچێک کۆنترۆلی لەدەستداو لەشەقام دەرچوو.

 هاتووچۆ راشیده‌گه‌ێنێت، دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە چەند تەقلەیەک لێدەدات، ئینجا لەبنگردێک دەگیرێتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانلەدەستدەدات کە قوتابی زانکۆ بوەو بۆ دەوام رۆشتووە.

 هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  هه‌ر له‌رووداوه‌كه‌دا چوار کەسى دیکه‌ش بریندار دەبن کە سەرجەمیان  قوتابی زانکۆن.

هاتووچۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بەسەیرکردنی شوێنی روداوەکەو کۆنترۆڵ لەدەستدانەکە و بڕی زیانەکان پێمان دەلێن کەخێراییەکە یەکجار زۆر بوە و نەگونجاوبوە لەگەڵ رێگایەکەو شوێنەکە.





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad