English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری 
2021-11-30 [01:11 AM]

ZNA - ھەولێر



وەزارەتی دارایی و ئابووری  سەبارەت بە خەرجی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ھاتووە: سەبارەت بە خەرجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ‎لە ١/١/٢٠٢١ تاوەکو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕەزامەندی لەسەر ٣٦٩ نوسراوی وەزارەتی  خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دراوە کە بڕەکەی ١٤ ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ ھەزار و ٢٤٠ دینارە. ئەم بڕە پارەیە تاوەکو ١٠/١٢/٢٠٢١ زیاتر دەبێت.

‎ ھەروەھا ئاماژە بەوەشدراوە:لە ھەمان بەرواریش ١٨٣نوسراویان ڕەتکراوەتەوە. لەبەر ئەم ھۆکارانەی لای خوارەوە.

‎١-ھەندێک نوسراو پێچەوانەی ڕێنمایی دارایی بووە.
‎٢-ھەندێک لەو نوسراوانە کەموکوڕیان ھەبووە و وەڵامدراونەتەوە.
‎٣- بەڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی ھەرێم بە رێنمایی(٥٠) پاڵپشت بە بریاری ١٤ی ئەنجومەنی وەزیران رەتکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad