ZNA - ههولێر لە ڕاپرسییەكی نوێدا هاتووە كە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهاندا، چین لە ڕیزبەندی یەكەمیندایە كە زۆرترینی دانیشتوانی ئاڵوودەی ئامێرە زیرەكانن.
زانكۆی ماكجیلی كەنەدی لە 24 وڵاتی جیهاندا راپرسییەكی لەسەر ئاڵوودەبوون بە ئامێرە زیرەكەكان كردووە، تێیدا 34 هەزار كەس بەشدارییان كردووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە زۆرترین ئاڵوودەی ئامێرە زیرەكەكان لە چینن.
ئەم ڕاپرسیە لە نێوان ساڵانی 2014 تاوەكو 2020 كراوە، ئەوانەی كە بەشدارییان تێدا كردووە تەمەنیان لە نێوان 15 ساڵ تاوەكو 35 ساڵیدا بووە.
هەر لە ڕاپرسیەكەدا هاتووە كە دانیشتوانی سعوودییە لە ئاستی جیهاندا لە پلەی دووەمن، كە زۆرترینی خەڵكەكەی ئاڵوودەی ئامێرە زیرەكەكانن.
ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە |