zna
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لەڕۆژهەڵاتی عەرەبی، دەستپێکردنی ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە داشکاندنی گەورە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ و ئامێرەکانی ناوماڵ لەخۆ دەگرێت.
هەڵمەتەکە لە ٢٤ی شوباتەوە دەست پێدەکات و تا ٣١ی ئاداری مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی باشترین داشکاندن پێشکەش بە کڕیارە بەڕێزەکانی بکات لەم بۆنە دڵخۆشەدا.
بە گوێرەی "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لەڕۆژهەڵاتی عەرەبی" داشکاندنەکان لەسەر هەندێک مۆدێلی دیاریکراوە لە تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ، و داشکاندنەکان بە سەردانکردنی ماڵپەڕی سامسۆنگ یان بە سەردانکردنی پێشانگاکانی سامسۆنگیان لەڕێگەی هەموو شوێنە باوەڕپێکراوەکانی فرۆشتنەوە دەست دەکەوێت.
سامسۆنگ بانگهێشتی کڕیارەکانی دەکات کە دەرفەتەکە لە دەست نەدەن و سوودمەندبن لە ئۆفەر و داشکاندنەکانی کە هەموو خاڵی فرۆشتنەکانی دەگرێتەوە ، و دەتوانرێت لە کارفورەوە کارتێکی کڕینی بێبەرامبەر بەدەست بهێنرێت کاتێکیەکێک لە مۆدێلە دیاریکراوەکانی ئامێرەکانی ناوماڵی وەک جلشۆر و ساردکەرەوەی سامسۆنگ دەکڕن.
ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە |