English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نەوت 117 دۆلارى تێپەڕاند
2022-03-03 [08:28 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە (117) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ئەمەش، بەرزترین بەهای نەوتە لە (11) ساڵی رابردودا تۆمارکرابێت.

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە (117) دۆلار و (03)سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە کە لەماوەى (11) ساڵى رابردودا تۆمار کرابێت و نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش گەیشتە (114) دۆلار و (03) سەنت.

هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گەورەترین هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە و کۆنگرێسی ئەمەریکاش هەوڵ دەدات جۆ بایدن-ی سەرۆکی وڵاتەکەیان ناچار بکات کەرتی نەوتی روسیا سزا بدات ئەو هەوڵانەش نرخی نەوتی بەرز کردوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەپێى لێدوانی بەرپرسانی روسیا ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە لایەن ئەو وڵاتە لە رێگەی دەریای رەش کەمی کردوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت هەبوە.





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad