English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق: له‌ داهاتوودا هێلكه‌ هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ین
2022-03-04 [07:48 AM]

ZNA:هەولێر


محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌ داهاتوودا هێلكه‌ هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ داوا له‌ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ ده‌كات سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

حه‌مید نایف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیاریداوه‌ هێلكه‌ هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو بكات، داوای له‌ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

نایف راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌یه‌، چونكه‌ عێراق توانیوییه‌تی پێویستی ناوخۆ دابین بكات.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad