ZNA-هەولێر
پێگەی فەرمی یوتیوب لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، چالاکی و کارکردنی کەناڵەکانی سەر بە حکومەتی روسیا سنوردار دەکرێن، لە ئێستادا کارکردنی کەناڵەکانی سەر بە حکومەتی روسیا لەسەر پێگەکەیان دەستبەجێ راگیراون، ئەوەش بەهۆکاری پابەندنەبونی کەناڵەکانی مۆسکۆ بە بنەمای کەمکردنەوە و نیشاننەدانی دیمەنی توندوتیژی.
ئەوەش هاتووە، تەواوی ڤیدیۆی کەناڵەکانی سەر بە حکومەتی روسیا کە باس لە هێرشی مۆسکۆ دەکەن بۆ سەر ئۆکراینا دەسڕدرێنەوە، چونکە ئەو ڤیدیانە پێچەوانەی سیاسیەتی پێگەکەی یوتیوبە.
ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە |