ZNA سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بانگهێشتی هەواداران دەکات بۆبینینی چالاکیUnbox & Discoverتایبەت بە ئاشکراکردنی کۆمەڵەی نوێی تەلەفزیۆنەکانیNeo QLED بە ڕوونی8K
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕیکلامێکی جۆش وخرۆشی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لە تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی و ئامادەباشی خۆی دەکاتەوە بۆ چالاکیUnbox & Discoverکە تیایدا کۆمەڵەی 2022ی تەلەفزیۆنە زیرەک و نوێیەکانیNeo QLED بە ڕوونی 8K ئاشکرا دەکرێت.
ڕیکلامە جۆش وخرۆشەکە نەک تەنها بەرواری ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمەڵەی نوێی تەلەفزیۆنەکانیNeo QLEDئاشکرا کرد، بەڵکو سەرنجێکی خێرای لە هەوڵەکانی کۆمپانیاکەش خستەڕوو بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی چەمکی تەلەفزیۆن و چێژی تەماشاکردنی لە ماڵەوە بە گوێرەی شێوازی ژیانی بەکارهێنەر و لایەنە پەسەندەکانی و شێوازی کەسی خۆیان.
کڕیاران و بینەران لە سەرتاسەری جیهاندا ئامادە دەبن لە ئاشکراکردنی کۆمەڵەی نوێ و زانیاری زیاتر وەردەگرن دەربارەی داهاتووی ئەزموونی تەلەفزیۆنەکان، لە کاتژمێر 5ی پاش نیوەڕۆیڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 30ی ئازاری 2022 بەکاتی كوردستان،ئەم چالاکیە دەتوانرێت لەڕێگەی ماڵپەڕی سامسۆنگەوەSamsung.comیانژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ ببینرێت.
#UnboxAndDiscover
#UnboxAndDiscover2022
#NeoQLED8KTV
ئەم هەواڵە 3640جار خوێندراوەتەوە |