English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاره ئەم هەفتەیه‌ شایستەی دارایی مانگی دووی هەزاران كه‌س دابه‌ش بكرێت
2022-04-03 [09:03 AM]

ZNA - هەولێر


بڕیاره ئەم هەفتەیه‌ شایستەی دارایی مانگی دووی هەزاران كه‌س دابه‌ش بكرێ و هەواڵێکی دڵخۆشکەری وەزارەتی پەروەردە و داراییش ئاشکرا دەکرێ.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند: "لیستی شایستەی مانگی دووی وانەبێژان ئامادە کراوە و هەرکەس تەواوی بکات چەکی پارەکەی پێدەدرێت و لەگەنجینە بۆی خەرج دەکرێ، هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و سلێمانی زۆربەی خەرج دەکرێ".

جەختی کردەوە، لەم هەفتەیه‌دا شایستەی دارایی مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردووی دهۆکیش تەواو دەکرێ.

 بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، هەوڵێکی دڵخۆشکەری دوو وەزارەت ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەم کردووە، هەوڵی ئەوە دراوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسە کراوە، شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ مامۆستایانی میلاک مانگانە بدرێ، ئەوەش هەنگاویکی باش و دڵخۆشکەرە، چونکە بەردەوام کێشەی ئێمە دواکەوتنی شایستەی داراییمان بووە بە تایبەت لە سلێمانی، ئەوە ڕێکبخرێتەوە گرنگە".

ڕۆژی 16ی3ی2022، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و لەبەشێکی راگەیاندراوەكە هاتووە: "ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر، کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوا نەکەوێت".

لای خۆیەوە، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند: "بێ گومان بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت زۆر باش و لە جێگای خۆیدا بوو، چونکە دەمێک بوو بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان، وانەبێژان چاوەڕێی شایستەکانیان بوون".

زیاتر لە 20 هەزار مامۆستای وانه‌بێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و حكوومەت شایستە داراییەكانیان دابین دەكات.

پێشتر د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو: "فەرمانێکمان دەرکردووە و لێژنەیەک بۆ پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و شایستە داراییەکان و جێبەجێکردنی ڕێنوێنییەکان پێک هێندراوە و چاودێریی بڕیار و رێنوێنییەكانی تایبەت بە وانەبێژان دەكرێت".

basnews





ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad