English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
2022-04-04 [09:16 AM]

ZNA_ هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا زانیارییەکانی راپۆرتێکی کەناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ پێویستمان زانی روونیبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ پێشتریش له‌ رێكه‌وتی 14/3/2022 له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه‌، هه‌ر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه ‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له‌ رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و  ئەو راپۆرته‌‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

پێشتر سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای رەتکردنەوەی زانیارییەکانی ئەو راپۆرتە رایگەیاندبوو "لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی روونکردنەوەی ئەوانین بۆ بە درۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر روونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو".





ئەم هەواڵە 4408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad