English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و ئەوروپا ئامادەکاریی دەکەن بۆ سزای نوێ بەسەر رووسیا
2022-04-06 [06:56 AM]

ZNA:هەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا ئامادەکاریی زیاتر دەکەن بۆ راگەیاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیا دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رووسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە وڵاتەکە تۆمەتبارکرد.
 
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆشکی سپی سزا نوێیەکانی بەسەر رووسیادا رابگەیێنێت.
 
هەنگاوە نوێیەکەی ئەمریکا بە هاوئاهەنگییە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و گرووپی 7 وڵاتی پیشەسازیی جیهان، بڕیارە سزا نوێیەکان گەمارۆی نوێ بخەنەسەر ژمارەیەکی دیکە لە بانکە رووسییەکان و کەسایەتییە روسییەکان.
 
یەکێتیی ئەوروپا هەروەها پێشنیازی کردووە سزا بەسەر کەشتییە رووسییەکان بسەپێنێت و رێگری بکات لە لەنگەرگرتنیان لە بەندەرەکانی ئەوروپا.
 
بەریتانیا کە ئەندامێکی گرووپی حەوتە هەروەها پێشنیازی کردووە خشتەیەکی کاتی دابنرێت بۆ قەدەخەکردنی هاوردەکردنی نەوت و گاز و خەڵووزی رووسیا. 
 
لەلایەکی دیکەشەوە، وەزیری وزەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، قەدەخەکردنی هاوردەکردنی خەڵوز دەتوانێت یەکەم هەنگاوی کرداری لەم ئاراستەیەدا بێت.





ئەم هەواڵە 2779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad