English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا بەشێک لە قەرزە دەرەکییەکانیان بە دراوی روبڵ دەداتەوە
2022-04-08 [09:49 AM]

ZNA:هەولێر


مۆسکۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی بانکەکان رەتیان کردەوە مامەڵەکانمان بە دراوی ئەمریکی لەگەڵ بکەن، بەشێک لە قەرزە دەرەکییەکانیان بۆ ئەو قەواڵانەی بە دۆلار بەستراون بە دراوی روبڵ داوەتەوە.

وەزارەتی دارایی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ناچار بوونە بە قەبارەی 649.2 ملیۆن دۆلار قەرزە دەرەکییەکانیان بە روبڵ بدەنەوە.  

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکە بیانییەکان رەتیان کردووەتەوە ئەو بڕە پارەیە لە چواری ئەم ئەم مانگە دۆلار وەربگرنەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی داوای لە دامەزراوە داراییەکانی رووسیا کردووە کە ئاڵوگۆڕی دراوی پێویست ئەنجام بدەن تاوەکو قەرزەکانیان بدەنەوە.

تاوەکو ئێستا بە درێژایی چەند هەفتەی رابردوو مۆسکۆ سەرکەوتوو بووە لە دانەوەی قەرزەکانی.

لە بەرامبەردا ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بە سەر رووسیا، تاوەکو لە دانەوەی قەرزەکانی دوا بکەوێت و پلەبەندییە ئابوورییەکەی دابەزێت، هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک رێگری لەوە دەکەن مۆسکۆ دۆلارە ئەسپاردەکراوەکانی لە بانکەکانی وڵاکەی بۆ دانەوەی قەرزەکانی بەکاربهێنێت.

بە گوێرەی سزاکانی رۆژئاوا لەسەر رووسیا بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، سەرجەم یەدەگی رووسیا لە دراوە ئەسپاردەکراوەکانی لە دەرەوەی وڵات بلۆککران کە قەبارەکەی بە نزیکەی 300 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad