English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێکی ئابووری: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 300 دۆلار
2022-04-16 [08:21 AM]

ZNA-ھەولێر


پسپۆڕێکی ئابووریی عێراقی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بگاتە 300 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ناسر کینانی، پسپۆڕی ئابووریی عێراقی راگەیاند:شەڕی رووسیا و ئۆکراینا درێژە دەکێشێت و ”کەسیش پێشبینیی کۆتاییهاتنی ناکات و هەموو خوێندنەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو شەڕە ساڵێک تاوەکوو دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت“.

ناسر کینانی پێیوایە بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو شەڕە بۆ ماوەی ساڵێک نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 200 دۆلار تێدەپەڕێت و ئەگەر شەڕەکەش بگاتە دوو ساڵی دیکە، ئەوا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دەگاتە 300 دۆلار.

بە گوتەی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت عێراق سامانێکی زۆری دەست دەکەوێت و ”پێویستە بۆ بونیادنانی پرۆژەی نیشتەجێبوون و پرۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵیی بچووک بۆ گەنجانی بێکار لە هەموو پارێزگاکانی عێراق سوودی لێببینرێت“.

Basnews





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad