English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی چەند شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت
2022-04-16 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگى ئادار و ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی  ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە 16-04-2022،مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە (ناوشار)مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یەکشەممە 17-04-2022
مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار)دابه‌شده‌كرێت.
دووشەممە 18-04-2022
مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شده‌كرێت.
سێشەممە19-04-2022

مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ دابه‌شده‌كرێت.

رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ 21 ، 23 ى 4 ى 2022
مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

یەکشەممە 24-04-2022
وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ، کارەبا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

دووشەممە 25-04-2022
وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022، مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت، به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad