ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵی به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی دووری بینین بۆ 500 مه‌تر، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه راگیرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وتی، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئاگادار بكاته‌وه كه به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی بینینی دووری بۆ 500مه‌تر، جوڵه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ ده‌وه‌ستێت.
وتیشی، له‌كاتی باشبوونی كه‌شوهه‌وا، جوڵه‌ی فڕۆكه‌ی هاتوو و رۆیشتوو بۆ ئاسایی ده‌گه‌ڕێـته‌وه.
ئەم هەواڵە 3106جار خوێندراوەتەوە |