English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکرانیا مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار دۆلارە
2022-04-21 [06:25 AM]

ZNA:هەولێر


سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئۆکرانیا مانگانە داوای پێنج ملیار دۆلار دەکات تاوەکو لە کارە ئابوورییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت.  

کریستالینا جۆرجێڤا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە چڕی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کار دەکەن، بۆ ئەوەی بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی بدەن تاوەکو لە سێ مانگی ئایندەدا بتوانن پارێزگاری لە دۆخی ئابووری بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پلانیدایە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسە لەگەڵ چەند هاوبەشێکی لەبارەی هاوکاری کردنی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکات، لە هەمان کاتدا، بایدن سەرەڕای چەندین داواکاری سەرۆکی ئۆرانیا بەڵام نیازی نییە سەردانی ئۆکرانیا بکات.

لەلایەکی دیکەوە وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندام لە G7 لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کردووە، بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و دووپاتیشیان کردووەتەوە، ئامادەن هاوکاری زیاتری ئەو وڵاتە بکەن.

هەروەها وەزیرانی دارایی گرووپی جی حەوت، نیگەرانی خۆشیان لەبارەی بەشداری پێکردنی رووسیا لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی وەک کۆمەڵەی 20 و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی دەربڕیوە، داواشیان لە رێکخراوە جیهانییەکان کردووە چالاکییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ هەڵپەسێرن.





ئەم هەواڵە 967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad