English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار داڕمانێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2022-05-17 [06:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ڕۆژی دووشەممەش دابەزییە نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا و هەر دۆلارێکی ئەمەریکی یەکسان بوو بە زیاتر لە پانزە لیرە.

لە مانگی 12 ساڵی ڕابردووەوە، لە دوای زنجیرەیەک لە دابەزاندنی رێژەی قازانجی بانکی کە بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانەوە لە تورکیا ئەنجام روویاندا، لیرە بەرەو داڕووخان چووە.

لیرەی تورکی ئەمساڵ %16 بەهای خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکیدا لە دەست داوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لیرە 44% بەهای خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لە دەست دابوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا فشارەکانی سەر لیرەی تورکیای زیاد کردووە و هەروەها گەمارۆکانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا نرخی وزەی بەرزکردۆتەوە و نرخی هاوردەی تورکیاشی بەرزکردۆتەوە.

هەڵاوسانی ئابوری ساڵانەی تورکیا لە مانگی 4 دا بە ڕێژەی 69.97٪ بەرزبوەوە. بەپێی داتاکان، پاش داڕوخانی لیرەی تورکی لەساڵی ڕابردوودا و ئێستاش هاوپەیوەند بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵاوە بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بەرزترین هەڵئاوسانی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرزبونەوەی نرخەکان لە ماوەی ساڵێکی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بۆتە هۆی تەنگەتاوکردنی خێزانەکان لە تورکیا.

بڕیارە لە مانگی 6 ی 2023 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجام بدەن و ڕاپرسییەکان دەریدەخەن پشتیوانیکردنی ئەردۆغان لە پاشەکشێدایە.

 

voa





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad