English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی 25 ئه‌م مانگه‌ وەک یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
2022-05-21 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، رایدەگەیەنێت: رۆژى 25ى ئەم مانگە، یەکەم رۆژى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران ده‌بێت.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەى جوتیارانى هەرێمى کوردستانى کردووە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دواى گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 25 ى 5 ى 2022، وەک یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان  دیاریکرا.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتوویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad