English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت 
2022-06-01 [11:26 AM]

ZNA-ھەولێر



بڕیارە سبەی پێنج شەممە مووچەی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت و وەزارەتی دارایی بانکەکانی ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون،  ژمێریاری وەزارەتی دارایی و ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی ٢ی ٦، مووچەی مانگی پێنجی لیوا ھاوبەشەکان دابەش بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، دابەشکردنی مووچەی لیواکان ھاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و مەرج نییە ھەموویان لە یەک رۆژدا مووچە وەربگرن.

چەند لیوایەکی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دابین کراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەکانیان پێ دەدرێت.





ئەم هەواڵە 4366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad