English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی فاو: نرخی خۆراک دابەزیووە، بەڵام نرخی دانەوێڵە و گۆشت بەرزبوونەتەوە
2022-06-04 [09:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نرخی خۆراک لە مانگی ئایاردا بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک دابەزیووە، بەڵام نرخی دانەوێڵە و گۆشت بەرزبوونەتەوە.

پێنوێنی نرخەکانی خۆراکی سەر بە رێکخراوی فاو لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 157.4 خاڵ لە کاتێکدا لە مانگی نیسان 158.3 خاڵ بووە.

سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی مانگانە نرخی خۆراک دابەزیوە، بەڵام پێنوێنی نرخی خۆراک بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو سەدا 22.8 بەرزترە، هۆکارەکەشی دەرهاویشتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیایەی.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی خواست و خستنەڕوو بۆ دانەوێڵە، رێکخراوی فاو پێشبینی دەکات، بەرهەمهێنانی دانەوێلە لە وەرزی 2022 بۆ 2023 کەم بکات.

لە داتاکانی فاودا هاتووە، نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و شەکر و زەیتی رووەکی لە مانگی رابردوو دابەزیون، بەڵام نرخی گۆشت بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی گەنمیش بە رێژەی سەدا 5.6 لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبووەتەوە و لەسەر بنەمای ساڵانەش بە رێژەی سەدا 56.2 بەرزبووەتەوە.

رێکخراوی فاو لە ساڵی 1945 دامەزراوە و سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، مەبەست لە دامەزراندنی رێکخراوەکە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کوشتوکاڵیی و دابینکردنی خۆراکی پێویستە.

ئامانج لە دامەزراندنی رێکخراوەکە جێبەجێکردنی ستراتیجیەکی گەشەپێدانی بەردەوامە لە بواری کشتوکاڵدا بۆ رێگریکردن لە برسیێتی سەرتاسەری جیهانی.





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad