English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرتی رێکخراوێک: داهاتی هەناردەی وزەی رووسیا بۆ ئەوروپا دوو هێندەی لێهاتووە
2022-06-05 [10:04 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوێکی فینلاندی، سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراون بۆئەوەی شەڕی ئۆکراینا کۆتایی پێبهێنێت، داهاتی هەناردەی وزە لەلایەن رووسیاوە بۆ ئەوروپا دوو هێندە زیادیکردووە.
 
سەنتەری توێژینەوەی وزە و هەوای پاک، ناسراو بە CREA، کە ئۆفیسەکەی لە فینلاندە، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە داهاتی وزەی رووسیا لە فرۆشتنی سووتەمەنیی خام بۆ ئەوروپا لە ماوەی دوو مانگی شەڕی ئۆکراینادا دوو هێندە زیادیکردووە.
 
هۆکارێکی زیادبوونی داهاتی رووسیا بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە کە قەرەبووی ئەو زیانانەی بۆ کردووەتەوە کە بەهۆی سزاکانەوە دووچاری هاتووە.
 
توێژەران لە سەنتەری کریا ئەو هۆشدارییەش دەدەن، سزا نوێیەکان کە مانگی رابردوو لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بۆسەر رووسیا تاوتوێ کران، نرخی سووتەمەنی زیاتر بەرز دەکەنەوە، ئەمەش وادەکات کرێملین بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی وزە وەکو کارتێکی گوشار لە دژی یەکێتیی ئەوروپا، هەروەها داهاتەکەی وەکو سەرچاوەیەک بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی ئۆکراینا بەکاردەهێندرێت.
 
لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا دەستیپێکردووە، رووسیا بە بەهای 46 ملیار یۆرۆ سەرچاوەکانی وزەی بە ئەوروپا فرۆشتووە، ئەو قەبارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە؛ ئەمەش دوو هێندەی ئەو بڕەیە کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا فرۆشتوویەتی.
 
هەرچەندە قەبارەی فرۆشتنی بڕی وزە لەلایەن رووسیاوە کەمیکردووە، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا لە 24ی شوباتەوە دەستیپێکردووە، بەرزبوونەوەی نرخەکەی 66 ملیار دۆلاری بۆ رووسیا کۆکردووەتەوە کە لەڕێگەی کەشتی و بۆڕیی نەوتەوە هەناردەی کردووە.
 
بەگوێرەی کریا، قەبارەی نەوتی هاوردەکراوی رووسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بە رێژەی 20% کەمیکردووە و خەڵووزەکەشی بە رێژەی 40%، بەڵام هاوردەی گاز زیادیکردووە؛ ئەڵمانیاش وەکو کڕیاری یەکەم ماوەتەوە. لە ماوەی دوو مانگی شەڕی ئۆکراینا، ئەڵمانیا بە بەهای 9 ملیار یۆرۆ گازی هاوردە کردووە.





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad