English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاو لە پارێزگای دهۆک تەرخان کرا
2022-06-11 [09:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆک تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئاوی پێ جێبەجێ بکرێت.

خه‌لات ئه‌مین، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک، ڕاگەیاند: ''بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی 10 پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە و ئەو گوژمەیە بەسەر هەموو قەزا و ناحیەکانی دهۆکدا دابەش کراوە؛ بۆ قەزای ئامێدی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پڕۆژە و بۆ قەزای سێمێل زیاتر لە 533 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە تەرخان کراوە، هەروەها لە قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی 328 ملیۆن دینار دوو پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن و بۆ پڕۆژەیەکی قەزای شێخانیش 136 ملیۆن دینار تەرخان کراوە''.  

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک ئاشکرایشی کرد: ''ئەو ژمارە پڕۆژەیە ئێستا چوونەتە قۆناغی ڕاگەیاندن لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک و پاش ڕاگەیاندن دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت''.

باسنيوز





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad