English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كشتوكاڵ: تا ئێستا 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە، راستەوخۆ پاره‌یان وه‌رگرتووه‌
2022-06-20 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم گوتی، رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە و جووتیارانیش راستەوخۆ پارە وەردەگرن. وتیشی، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو گەنم ھەبێت، ھەر تۆنێک بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت.

رێژین سدقی، بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بەردەوامە و ئەمساڵ بەرھەم زۆر باشترە لە ساڵی ڕابردوو، تا ئێستاش زیاتر لە 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە، ئەمە جگە لەوانەی داویانە بە کۆمپانیاکان و ھێشتاش گەنم ماوە رادەست بکرێت، کە رادەستیش دەکرێت راستەوخۆ پارەیان پێ دەدرێت، کە نرخی یەک تۆن 850 ھەزار دینارە.

سدقی گوتیشی، پرۆسەی رادەستکردن بەردەوام دەبێت تا گەنم ھەبێت، چونکە چەند گەنم ھەبێت سایلۆکان وەری دەگرن لەگەڵ کۆمپانیاکانیش، بۆیە ئەمە بۆ جووتیاران باشە، چونکە بەرھەمیشیان ئەمساڵ باشە و نرخەکەشی گونجاوە و پارەکەشیان راستەوخۆ پێدەدرێت، ئەمانە ھەنگاوی باشن بۆ پشتگیریکردن لە جووتیاران.

باسی له‌وه‌ش كرد: "جووتیارانی ئێمە لەگەڵ سایلۆکان ڕاھاتوون و ھیوادارین ھەمیشە بەو شێوەیە بێت، بۆ ئەوەی جووتیاران قازانج بکەن و پشتگیرییان بکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو شوێنانەی دەشتایین وەکو بەشێکی ھەولێر و ناوچەکانی دیکە، بەرھەمیان کەم بوو، بەڵام بە گشتی ئەمساڵ بەرهەم لە ساڵی ڕابردوو زیاترە".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad