English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
2022-06-25 [04:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رايگەیاند، پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە، 25.6.2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رايگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە 29ـی حوزەیران، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەش دەکرێت و گوتیشی: "پارەی پێویست کۆکراوەتەوە و بەردەستە".

 

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "29ـی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کۆتایی دێت و 30ـی مانگ، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت، ئەگەر پێڕابگەن، رەنگە تاوەکو جەژن، مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشبکەن".





ئەم هەواڵە 3199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad