English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
46 ملیار دینار بۆ جووتیارانی كه‌ركووك خه‌رج ده‌كرێت
2022-07-20 [06:43 AM]

ZNA:هەولێر


لقی كه‌ركووكی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند،راسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك، شایسته‌ داراییه‌كانیان پێده‌درێت، تا ئێستاش نزیكه‌ی 182 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌.

حوسێن قه‌نبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی له‌ كه‌ركووك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك وه‌رده‌گیرێت و راسته‌وخۆش دوای ئه‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان پێده‌درێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی 46 ملیار دیناره‌.

گوتیشی: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتن له‌ پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه‌ و له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌ جووتیارن وه‌رگیراوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 181 هه‌زار و 900 تۆن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی جووتیاران و راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی، پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌ به‌ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانیان.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad