English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی، كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌فت ئاشكرا ده‌كات
2022-07-31 [03:19 AM]

ZNA- هه‌ولێر



 

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پارەی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە، هەرچەندە ئەمساڵ تەنیا دوو جار بەغدا 200 ملیارەکەی ناردووە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "پارەکەی بەغدا نەیەت، گرفت بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێتەوە".

 

رۆژی یەکشەممە 31ی تەممووزی 2022، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند : "بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە؛ لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەستپێبکات".

 

بەڵێن ئیسماعیل کە پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنی گۆڕان، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئەوە بۆ مووچەی مانگی تەممووزیش کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.

 

 

سه‌رچاوه‌ / رووداو





ئەم هەواڵە 4627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad