ZNA - ههولێر
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەش تیرۆریستی کوژراون لەنێویاندا تیرۆریستی ناسراوبە "ئەبو مەریم قەحتانی" ، بەناو کارگێڕیی گشتیی ویلایەتی سەڵاحەددین کە سەرپەرشتی چەندین کردەی تیرۆرکردن و رفاندنی ھاووڵاتییان و کارمەندانی ئەمنی کردووە لە ناوچەکانی دەورووبەری زنجیرە چیاکانی حەمرین.
باسی لهوهش كرد، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکدا، ژمارەیەک حەشارگە خاپووکراون.
ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە |