ZNA – هەولێر فیلمی سینەمایی "The Anger" لە دەرهێنانی ماریا ئیڤانۆڤا سورار، سێ خەڵاتی لە فیستیڤاڵە سینەماییە جیهانییەکاندا بردەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە دوو خەڵاتی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قازان بۆ سینەمای ئیسلامی ل کۆماری تەترستان بردەوە، ئەویش خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەری وێنەگرتن و باشترین فیلم کە لەلایەن کۆمەڵەی رەخنەگرانی سینەمایی پێی بەخشرا.
"The Anger" هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لوبنان بۆ فیلمە سەربەخۆکان بردەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە پێشتر لە چەندین فیستیڤاڵی دیکەی سینەماییدا بەشداربووە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
"The Anger" رووداوەکانی لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ لە لوبنان روودەدەن کە کچێک بەناوی ئیدیا لەگەڵ دایکی ئالوودەبوی خواردنەوە کحولییەکان، گوندەکەیان جێدەهێڵن و روو لە شار دەکەن.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |