ZNA : هەولێر
بینین یەکێکە لە هەستەرەوە زۆر گرنگەکان لەڕێگەیەوە هەموو هونەر و جوانی سروشت دەخوێنرێتەوە، پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو و هەستەوەری بینین زۆر گرنگە، بەکارهێنانی چاویلکەی خۆری، خواردنی تەندروست، کۆنتڕۆڵکردنی کێش و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو زۆر گرنگن. هەندێک لە خواردن، خواردنەوە و بەهاراتەکان یارمەتی پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو دەدەن ئەوانیش: -چای سەوز دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و لە تیشکی سەروبنەوشەیی دەیپارێزێت. -توو خێزانی توو بەهەموو جۆرەکانیەوە واتە توو، شاتوو، بلوبێری و تووتڕک ئەو ماددانەیان تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی چاو هەیە و پارێزگاری لێدەکەن. -زەردەچەوە ماددەی کەرکەمینی تێدایە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و ڕێگری لە دروستبوونی ئاوی سپی چاو دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad