ZNA-هەولێر
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان لە كارە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی شارەوانییە، هاوكات نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكان پێویستییەكی بەردەوامی شار و شارۆچكەكانە، بۆ ئەو مەبەستە تیمەكانی شارەوانی بەردەوام پرۆژەی چاكسازیكردن لە شەقامەكاندا جێبەجێ دەكەن. بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە چوارچێوەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (١٨٧،٠٠٢،٠٠٠) سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن و دوو هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی بەشێك لە شەقامە سەرەكییەكانی ناوشار لە سنووری شارەوانیی شارەزوور.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad