هەولێر :ZNA
بەرزبوونەوەی چەوری خوێن زۆرکات بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە یان گرفتی گورچیلەوە روودەدات، لە ئەنجامدا مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتە یان مردنی لێدەکەوێتەوە. ماڵپەڕی سیحەتی لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن کردووە لە جەستەدا، ئەوانیش: یەکەم: قەڵەوی و کێش زۆری. دووەم: نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک نەخۆشی شەکرە . سێیەم: نەخۆشی غودە بەتایبەتی غودەی تەمەڵ . چوارەم: کەمبوونەوەی جوڵە و چالاکییە جەستەییەکان. پێنجەم: نەخۆشییەکانی گورچیلە . شەشەم: جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان. حەوتەم:هۆکاری بۆماوەی . هەشتەم: بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان. نۆیەم: خواردنی خۆراکی ناتەندروست و چەور. دەیەم: کەمخەوی و گرنگی نەدان بە خواردنەوەی ئاو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad