ZNA_ هەولێر سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان سەرکۆنەی هێرش و پەلامارەکانی ئەمرۆ وبرینداربوونی رۆژنامەنوس و خاپورکردنی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات لەبەیانامەیەکدا کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان تایبەت
بە برینداربوونی ژمارەیەک رۆژنامەنوس لە هێرش و بۆردومانەکانی ئەمرۆ
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە،سەربارئ ئەوەی بوە هۆی شڵەژانی بارودۆخی ئەمنی و دەروونی لای هاوڵاتیان، ژمارەیەک بریندارو کوژرانی هاوڵاتی وژن و منداڵی لێکەوتەوە.لەناویاندا دوو رۆژنامەنوس 'سۆران کامەران' پەیامنێری کوردستان ٢٤ و 'ئەیوب عەلی وەرتی' پەیامنێری زووم نیوز وخاپورکردنی دوو دەزگای راگەیاندنی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. جگە لە وەی رێگریش لەژمارەیەک لەتیمەکانی رۆژنامەنوسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان کراوەو دەست بەسەر کەلوپەلەکەیان گیراوە.ئێمە لەلیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان لەسەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بەتوندی سەرەکۆنەی بەئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان و سیڤیڵ دەکەین لەلایەن هەر وڵات و هێزێکەوە بکرێت. داوا له حکومهتى فيدراڵيى عێراق دهكهين ئهركى خۆى جێبهجێ بكات و خاك و سهروهريى عێراق بپارێزێت، داواکاریشین رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وئازادی رادەربڕین ورۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی بەدەنگ ئەم هێرش و پەلامارە بۆسەرهاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان بێن ورێگری لێبکەن. هیوای زوو چاک بونەوەش بۆ هەردوو رۆژنامەنوسی بریندار دەخوازین.
لیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
هەولێر
28/9/2022
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |